ئابووری

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له‌باره‌ى هه‌ژمارى من راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له‌باره‌ى هه‌ژمارى من راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وەزیری دارایی لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من کۆبوونه‌وه‌، بڕیاریش وایه‌ له‌باره‌ى ته‌وتینى مووچه‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ بانكه‌كان دروست بكه‌ن به‌ جۆرێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بێت.

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم:

ڕۆژی یەکشەممە ( ٢٠٢٤/١٢/٢٢ ) بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیکرد لە تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من لە نووسینگەی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان.   

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لە سەر دواین بەرەو پێشچوونەکانی پڕۆژەکە لەسەر ئاستی پارێزگاکان کرا و بەپێی دواین ئامارەکان تا ئێستا نزیکەی ٧٠٠ هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە ڕێگای هەشت بانکەوە خۆیان تۆمار کردووە.       

زیاتر لە ٣١٨ هەزار کارتی بانکی دابەشراوە و ٣٠٦ ئامێری ڕاکێشانی پارە بەردەستە و بۆ مانگی تشرینی دووەم نزیکەی ٢٢١ هەزار مووچەخۆر بەشێوەی دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن. 

بۆ مانگی کانونی دووەمی ساڵی داهاتوو سەرجەم فەرمانبەرانی شارستانی لە پارێزگای هەولێر بەشێوەی دیجیتاڵی مووچەکانیان وەردەگرن.        

لەتەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تیشک خرایە سەر ئامادەکاریەکان بۆ  کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ سەرجەم خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و خاوەن پێداویستیە  تایبەتەکان و لەو ڕوەوە چەندین کارئاسانیان بۆ دەکرێت و بڕیاریشە لەساڵی داهاتودا هەنگاو بە هەنگاو پڕۆژەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری بکرێت.      

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا پێشوازی لە گشتاندنی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کرا، کە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و پارێزگاکانی کردووە و نوسخەشی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ناردووە و حکومەتی هەرێمی پابەند کردووە بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی و تیایدا هاتووە، سەبارەت بەبەرەوپێشبردنی ژینگەی کارەکان و پتەوکردنی توانای بانکەکانی عێراق لەسەر بنەمای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دارایی و بانکی زیاتر، سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزارەت و کۆمپانیاکانی ڕاسپاردووە بە پتەوکردنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ بانکە ئەهلیەکان، بەتایبەت لەبواری کردنەوەی هەژماری بانکی و پێدانی سلفەو قەرزی بەڵگەنامەیی و وەهەروەها هاوکاری کردن بۆ بەرەو پێشبردنی پارەدانی ئەلکترۆنی و توطین کردنی مووچەی فەرمانبەران.      

بەوەش هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سود لەسەرجەم ئەو بانکە ئەهلیانە وەربگرێت کەلەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.       

تێبینی؛ هەر کەس و لایەنێک پێویستی بەوەرگرتنی زانیاری دروست هەیە لە سەر ناوەڕۆک و سەرجەم وردەکاریەکانی پڕۆژەی هەژماری من دەتوانێت سود پێگە فەرمیەکانی پڕۆژەی هەژماری من و پێگەکانی وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێم و سەنتەری پەیوەندییەکانی پڕۆژەی هەژماری من وەربگرێت بە ژمارە تەلەفۆنی ( ١٩٩١ ).         

هاوپێچ؛ نووسراوی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تایبەت بە بەرنامەی حکومی بۆ چاکسازی لەکەرتی دارایی و بانکی.

ع
Qaiwan
Qaiwan