کوردستانی

سه‌رما تونده‌كه‌ به‌ڕێوه‌یه‌ و بۆ سه‌رى ساڵ ده‌گات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رما تونده‌كه‌ به‌ڕێوه‌یه‌ و بۆ سه‌رى ساڵ ده‌گات

مه‌ودا میدیا-

شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ رۆژه‌كانى كۆتایی ساڵ ئه‌گه‌رى باران و به‌فر هه‌یه‌و له‌ سه‌ره‌تاى ساڵیشه‌وه‌ سه‌رمایه‌كى توند هه‌ڵده‌كاته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.

شاڵاو هیدایەت، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بڕێك لەو هەورانەی شەپۆلی دەریای ناوەڕاست بەسەر سووریا و توركیادا دەپەڕنەوە سەر هەرێم بۆیە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئەگەری هەندێ بارانی كەم لەبەشێكی سنوری دهۆك و هەولێر و موسڵ هەیە".

وتیشى "لەگەڵ بەفرێكی كەم لەهەندێ ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی بادینان هاوسنور له‌گه‌ڵ توركیا، ئەگەرێكی لاواز هەیە لەهەندێ شوێنی سنوری پارێزگای سلێمانیش بارانێكی لاوازو كەم و كاتی ببارێت به‌ تایبەت ئیدارەی راپەرین".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "كۆتایی مانگ 27 و 28ی مانگ و كۆتایی مانگ و سەرەتاكانی مانگی یەك دوو شەپۆڵی تری گشتگیری باران و بەفر سەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەگرنەوە ئەگەر هەیە هەردوو شەپۆڵەكەش سەرمایان پێوە بێت و بەتایبەت شەپۆلى كۆتایی مانگ و سەرەتاكانی مانگی یەك سەرمای توندی پێوەیە".

ع
Qaiwan
Qaiwan