ئابووری
نرخى مریشك هێنده‌ى ته‌ماته دابه‌زی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نرخى مریشك له بازاڕه‌كان به‌رده‌وامه له دابه‌زین و له دوو رۆژى رابردوو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌رزانبووه.
رێژین قادر، مریشكفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى یه‌ك كیلۆ مریشك له كێڵگه‌كانى په‌له‌وه‌ر بۆ خوار دوو هه‌زار دینار دابه‌زیووه".
باسى له‌وه‌شكرد "له دوكانه‌كان نرخى یه‌ك كیلۆ مریشك به دوو هه‌زار و 200 دینار تا دوو هه‌زار و 400 دیناره".
وتیشى "هه‌رزانبوونى نرخى مریشك بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كێڵگه‌كان مریشكێكى زۆریان تێدایه و خستنه‌ڕوو زیاتر له خواست، ئه‌وه‌ش هۆكارى ههرزانبوونیانه".
ع