ئابووری
نرخی کارەباى موەلیدەی بۆ ئهم مانگه دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
کارەبای سلێمانی، نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ ئەم مانگە بۆ کۆمەڵگهکانى نیشتەجێبوون راگهیاند و ئاماژهى بهوهكردووه "نرخى ههر كیلۆواتێك بریتییە لە 265 دینار".
له راگەیاندراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بڵاویكردووهتهوه "لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگهکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی كانوونی یهكهم (12) دیاریکرد، کە بریتییە لە 265 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک".
راشیگهیاندووه "بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى سیتییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە 265 دینار".
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتووه "مانگى 11 نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى سیتییەکان 260 دینار بوو، پێویستیشە سەرجەم ستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە".
پ ح ع

بیروڕا