کوردستانی
كونسوڵى ئێران: له‌گه‌ڵ هه‌رێم كارى پێكه‌وه‌یی ده‌كه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كونسوڵى گشتیی ئێران له هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه و باس له به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا كرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دى، كونسوڵى نوێى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و باس له په‌یوه‌ندیى و كاری پێكه‌وه‌یی هه‌ردوولا كرا.
كونسوڵى گشتیى ئێران باسى له‌وه‌كرد "كۆمارى ئیسلامیى ئێران به بایه‌خ و گرنگییه‌كى زۆره‌وه له په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا نیشاندا".
هه‌روه‌ها "هه‌ردوولا باسیان له بارودۆخى ناوچه‌كه و ئارامى و سه‌قامگیریی كرد هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌ڕه‌ى كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه".
ع