کوردستانی

زیندانەکان بڕیارێکی سەرۆکی هەرێم جێبەجێ ناکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیندانەکان بڕیارێکی سەرۆکی هەرێم جێبەجێ ناکەن


مەودا میدیا-

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە مەودا میدیا دراون، دوای ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێبوردنی گشتیی بۆ چەند زیندانییەک دەرکردووە، لە زیندانەکانەوە بڕیارەکە جێبەجێ ناکرێت.

چەند مانگێک پێش ئێستا بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لێبوردنی گشتیی بۆ چەند زیندانییەک دەرچووە، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکراوەو ئەو زیندانیانەی کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە ئازاد نەکراون.

زیندانییەکان داوای ئازادکردنیان کردووە، بەڵام ئیدارەی زیندانەکان وتویانە ئەوان ئەو بڕیارەی سەرۆکی هەرێم جێبەجێ ناکەن.

لای خۆیەوە ئاسۆ هاشم، پارێزەری راوێژکار بڵاویکردەوە "ئەو زیندانیانەی کە بەر ئەو لێبوردنە گشتییە دەکەون، داوای ئازادکردنیان کردووە، بەڵام ئیدارەی زیندانەکان وتویانە ئەوان ئەو بڕیارە جێبەجێ ناکەن و دەبێت و سەرۆکی حکومەت بڕیاربدات".

Qaiwan
Qaiwan