ئابووری
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: چاره‌سه‌رى مووچه‌مان كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر كرد.
بافڵ جه‌لال تاڵەبانی، سه‌رۆكى یه‌كێتى رایگه‌یاند "کۆبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردوومان لە بەغدا درێژکراوەی هەوڵە بەردەوامەکانمانە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی".
وتیشى "هاوکاری و پشتیوانیی سەرۆکوەزیرانی عیراق و دەسەڵاتی دادوەریی بەرزدەنرخێنین بۆ هەوڵەکانیان تاوەکو پابەند بە دەستوور و یاسا، مافی خەڵکی کوردستان پارێزراوبێت و تێکەڵی ململانێ حزبی و سیاسییەکان نەکرێت".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بڕیاریدا ته‌واوكارى مووچه‌ى مانگى 11 و 12ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم خه‌رجبكرێت.
ع