ئابووری
لە سلێمانی قەیرانی غاز نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە سلێمانی و دەوروبەری هیچ قەیرانێکی غاز بوونی نییەو رۆژانە لە بریکارەکانەوە غازی ماڵان دابەشدەکرێت.
فاروق عەزیز، بریکاری دابەشکردنی غازی ماڵان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سلێمانی هیچ گرفتێکی غاز و کەمی غازی ماڵان بوونی نییە".
وتیشی "رۆژانە لە کارگەکانی غازەوە، غاز دابەشدەکرێت بەسەر بریکارەکان و هەر بریارێک بەشی خۆی وەردەگرێت و دەیبات ساغی دەکاتەوە.
باسی لەوەشکرد "رۆژانە بریکارەکانی غاز و ئۆتۆمبێلەکان لە ناو کۆڵان و گەڕەکەکانی سلێمانی غاز دەفرۆشن و نرخەکەشتی 8500 دینارە بۆ یەک بتڵ".
ئەوەشی خستەڕوو "خواست لەسەر غاز زۆر بووە لەم زستانەدا بەڵام تا ئێستا کێشەی کەمی نییەو گرفت دروستنەبووە".
ع