کوردستانی
هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران ئاشکرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بۆ وەزارەتەکان دەگەڕێتەوە.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی رایگەیاند "ناوی زیاتر لە 100 هەزار فەرمانبەر ئامادەکراوە بۆ وەرگرتنی زەوی و چاوەڕوانی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانین".
وتیشی "دواکەوتنی زەوییەکان بەسەر فەرمانبەراندا بەهۆی هەڵەی وەزارەتەکانەوە بووە و دەبێت هەموو هەڵەکان راستبکرێنەوە و کاری لەسەر بکرێت".
ناوەڕاستی ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێت، تا ئێستاش بەشێکی کەم لە فەرمانبەران لە هەرێم زەوییان وەرگرتووە.
ع