ئابووری

پارەی مووچەی مانگی 11 و 12 رەوانەی هەرێم دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارەی مووچەی مانگی 11 و 12 رەوانەی هەرێم دەکرێت


مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری خەرجکردنی تەواوکاری مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستانی دا.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆکایەتی محەمەد سودانی، سەرۆکی حکومەت کۆبووەو یەکێک لە تەوەرە گرنگەکان، پرسی تەواوکاری مووچەی مانگی 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێم بوو.

لە کۆبوونەوەکەدا سودانی بڕیاریداوە تەواوکاری مووچەی مانگی 11 و 12 بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات.

بێشتریش، وەزیری دارایی عیراق، حکومەتی هەرێمی پابەندکرد بەوەی هەتا مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران دابەش نەکەن، پارەی مانگی 11 رەوانەی هەرێم ناکەن.

ع
Qaiwan
Qaiwan