ئابووری

داهاتی نانەوتی عیراق بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتی نانەوتی عیراق بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/12/25، داهاتی نانەوتی عیراق بۆ ئەمساڵ تاوکوە مانگی تشرینی یەکەم بڵاوکرایەوە کە بڕەکەی نزیکەی 15 تریلیۆن دینارە.

نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی بواری ئابووری لە عیراق رایگەیاند "کۆی داهاتی نانەوتی لە عیراق تا مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو گەیشتووەتە 14 ترلیۆن و 438 ملیار دینار".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داهاتی نانەوتی ئەمساڵ دەکاتە 12%ی کۆی داهاتی گشتیی عیراق، لە کاتێکدا لە ساڵی 2023دا بڕەکەی تەنها 7% بووە".

ئەوەشی خستەڕوو "پلانی بەرزکردنەوەی داهاتی نانەوتی بۆ ساڵی دارایی 2024 بریتیی بوو لە 27 تریلیۆن دینار کە  20٪ی داهاتی گشتیی پێکدەهێنا".

ئەمە لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا داهاتی نانەوتی لە هەرێمی کوردستان بە نادیاری ماوەتەوەو هیچ دامەزراوەیەک نییە داهاتی نانەوتی مانگانە و ساڵان بڵاوبکاتەوە، تەنها بەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەرێم چەند ژمارەیەکی جیاواز بڵاودەکەنەوە.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan