عیراقی
مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق رەتدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/12/25، هێزە شیعییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەو مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایان لە عیراق رەتکردەوە.
موختار موسەوی، ئەندام لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان رایگەیاند "حکومەت و پەرلەمانی عیراق هیچ پلانێکیان نییە بۆ درێژکردنەوەی وادەی مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هیچ مەترسییەکی ئەمنیی نییە و پێشهات و رووداوەکانی سوریاش کە لەئێستادا سەرکردایەتی ئەو وڵاتە لە دەستی چ هێز و سەرکردەیەکدایە کاریگەریی لەسەر دۆخی ناوخۆیی عیراق نییە".
ئەوەشی خستەڕوو "راگرتنی هێرشە ناوخۆییەکان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمەریکا پەیوەندی بە کات و خشتەی کشانەوەی هێزەکنی ئەمەریکا هەیە لە عیراق، لە ئەگەری پابەند نەبوون بە کشانەوەی هێزەکانی، هێرشی چەکداریی بۆ سەر بەرژەوەندیی و بنکە و بارەگاکانی ئەمەریکا دەستپێدەکاتەوە".
وتیشی "چوارچێوەی هەماهەنگی لەرێی فراکسیۆنەکانییەوە بەدواداچوون بۆ خشتەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق دەکات، هیچ لایەنێکیش بە درێژکردنەوەی وادەی مانەوەی هێزە بیانییەکان لە عیراق رەزامەند نەبووە".
ب ح