ئابووری
زۆرینەی بودجەی عیراق بۆ مووچە تەرخان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری ئابووری دووپاتیدەکاتەوە کە زۆربەی بودجەی گشتیی ساڵانەی عیراق بۆ مووچەی فەرمانبەران و چاودێری کۆمەڵایەتی خەرج دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/12/26، نەبیل مەرسومی پسەۆڕی بواری ئابووریی رایگەیاند "تاوەکو مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2024 مووچەی فەرمانبەران 49 تریلیۆن و ملیار دینار بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "خەرجی دارایی عیراق بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی گەیشتووەتە 22 تریلیۆن دینار، بەمەش کۆی گشتیی خەرجی مووچە زیاتر لە 71% بووە لە خەرجییەکانی کارکردن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆی مووچەی فەرمانبەران وچاودێری کۆمەڵایەتی بۆ ساڵی 2024 بڕەکەی 71 تریلیۆن و و 456 ملیار دینار بووە کە زیاتر لە 71%ی خەرجییەکانی کارکردن پێکدەهێنن و دوو لەسەر سێی داهاتی نەوت پێکدەهێنن کە لەو ماوەیەدا بەدەست هاتوون".
وتیشی " قەبارەی مووچەی تەرخانکراو بۆ هەرسێ سەرۆکایەتییەکە (سەرۆکایەتی کۆمار، پەرلەمان و حکومەت) لە ماوەی ساڵی 2024دا زیاتر لە 5 تریلیۆن و 157 ملیار دینار بووە".
ب ح
بیروڕا



