راپۆرت
سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جیمی کارتەر سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
* کارتەر کێیە ؟
کارتەر سی و نۆیەمین سەرۆکی ئەمەریکا و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە لە ساڵی 2002.
کارتەر دوێنێ ئێوارە 2024/12/29 لە ماڵەکەی خۆی لە ویلایەتی جۆرجیا کۆچی دوایی کرد.
بە پێی راپۆرتی ناوەندیی ئەمەریکا، کارتەر تەمەن درێژترین سەرۆکە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.
ناوی "جەیمس ئێرل کارتەر جونیۆر"لە 1924/11/1" لە شاری پلاینز لە ویلایەتی جۆرجیا لەدایکبووە
کارتەر لە ساڵی 1946 لە ئەکادیمیای دەریایی لە شاری ئاناپۆلیسی ویلایەتی میریلاند دەرچووە و دواتر لەگەڵ (رۆزالین سمیس) هاوسەرگیریی کردووە.
کارتەر و رۆزالین، سێ کوڕیان هەبووە بە ناوەکانی جۆن ویلیام (جاک)، جەیمس ئێرل سێیەم (چیپ)، دۆنێل جێفری (جێف) و کچێک بە ناوی (ئیمی لین).
دوای حەوت ساڵ خزمەتکردن وەک ئەفسەری دەریایی، کارتەر گەڕایەوە بۆ زێدی خۆی لە پلاینز و لە ساڵی 1962 چووە ناو سیاسەتی ناوخۆیی، دوای هەشت ساڵ وەک حاکمی جۆرجیا هەڵبژێردرا.
کارتەر لەناو پارێزگارە گەنجەکانی باشووری ئەمەریکا بە گرنگیدان بە پاراستنی ژینگە و باشترکردنی کارایی حکومەت و لابردنی بەربەستە رەگەزییەکان، ناوبانگی دەرکرد.
کارتەر لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1974دا کاندیدبوونی خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا راگەیاند، هەڵمەتێکی دوو ساڵەی دەستپێکرد کە وردە وردە پشتیوانی زیاتری بەدەستهێنا.
لە خولی یەکەمی دەنگدانی پارتەکەیدا، متمانەی دیموکراتەکانی ئەمەریکای وەرگرت، پاشان کارتەر هەڵمەتێکی تووندی لە دژی سەرۆکی کۆمارییەکان (جیراڵد فۆرد) ئەنجامدا، و لە سێ دیبەیتدا رووبەڕووی بووەوە.
کارتەر بە 297 دەنگی هەڵبژاردن وەک کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە بەرانبەردا (جیراڵد فۆرد) کاندیدی کۆمارییەکان 241 دەنگی بەدەستهێنا.
* رۆڵی کارتەر لە سیاسەتی ناوخۆیی ئەمەریکا:
1- تاوەکو کۆتایی سەرۆکایەتییەکەی، هەشت ملیۆن هەلی کاری نوێی زیادکرد و کورتهێنانی بودجەی کەمکردەوە.
2- هەڵاوسان و رێژەی سوود لە ئاستێکی پێوانەییدا مایەوە و ئەمەش بووە هۆی پاشەکشەی ئابووری کورت.
3- کارتەر رووبەڕووی قەیرانی وزە بووەوە بە گرتنەبەری سیاسەتێکی نیشتمانی تایبەت، کە بەپێی ئەو سیاسەتە کۆنتڕۆڵی نرخی نەوتی ناوخۆیی کرد.
4- کارکردنی حکومەتی باشتر کرد، بە چاکسازی لە سیستەمی خزمەتگوزاریی شارستانی، کەرتی گواستنەوە و ئاسمانی ئازاد کرد. هەروەها سیستمی پارکە نەتەوەییەکانی فراوانتر کرد، بە تایبەتی پاراستنی 103 ملیۆن دۆنم زەوی لە ئالاسکا.
5- بۆ بەهێزکردنی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، وەزارەتی پەروەردەی دامەزراند و سیستمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بەهێزکرد و ژمارەیەکی پێوانەیی لە ژنان و رەشپێست و لاتینییەکانی بۆ کارە حکومییەکان دامەزراند.
* رۆڵی کارتەر لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا:
1- کارتەر ڕێبازێکی ناوازەی گرتەبەر، کە تیشکی خستەسەر بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ، ئەوەش بووەهۆی ساردبوونەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت و هەندێک وڵاتی تر.
2- کارتەر لە رێگەی رێککەوتنەکانی کامپ دەیڤید لە ساڵی 1978 سەرکەوتوو بوو لە بەدیهێنانی ئاشتی لەنێوان میسر و ئیسرائیل.
3- سەرکەوتوو بوو لە پەسەندکردنی پەیماننامەکانی کەناڵی پەنەما
4- پەیوەندی دیپلۆماسی تەواوی لەگەڵ کۆماری گەلی چین دامەزراند
5 - پەیماننامەی کۆنترۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت واژۆ کرد.
6- کارتەر لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا رووبەڕووی چەند ئاڵەنگارییەک بووەوە، دیارترینیان لەشکرکێشی سۆڤیەت بوو بۆ ئەفغانستان، کە بووە هۆی راگرتنی پەیماننامەی (SALT II) قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی.
7- دەستبەسەرکردنی کارمەندانی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە ئێران لە ماوەی 14 مانگی کۆتایی سەرۆکایەتییەکەیدایەکێکی تر بوو لە ئاڵەنگارییەکانی بەردەم کارتەر.
8- ئەم قەیرانانە و هەڵاوسانی بەردەوام، وایکرد کارتەر لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1980 شکستبهێنێت.
9- سەرەڕای شکستەکەی بەڵام تا دوا سات بەردەوام بوو لە دانوستان لەسەر پرسی بارمتە ئەمەریکییەکان لە ئێران، سەرئەنجام 52 ئەمەریکی ئازاد کرد و لە هەمان رۆژدا کارتەر پۆستەکەی بەجێهێشت.
ب ح