گێتی

ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نوێی بەرهەمهێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نوێی بەرهەمهێنا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/1/13، سوپای پاسداران هەزار فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی نوێی خستە خزمەتی سەربازییەوە، بۆ ئەركی تایبەت، كاری هەواڵگریی و چاودێریكردنی سنوورەكان بەكاردێن و مەودای فڕینی فڕۆكەكان زیاتر لە دوو هەزار کیلۆمەترە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم رایگەیاند "مەودای فڕینی فڕۆكەكان زیاتر لە دوو هەزار کیلۆمەترە و توانای تێپەڕاندنی سیستمەكانی بەرگریی هەیە، فڕۆكە بێفڕۆكەوانە نوێیەکە توانی پشت بەخۆبەستنی هەیە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "فڕۆكە بێفڕۆكەوانەکە بۆ ئەركی تایبەت، كاری هەواڵگریی و چاودێریكردنی سنوورەكان بەكاردێت و باشتر جۆری فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئێرانە".

ئەوەشی خستەڕوو " فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نوێیەکە بە هاوبەشی داهێنەرانی وەزارەتی بەرگری و کۆمپانیا زانستییەکانی ئێران لە کارگەکانی ناوخۆ بەرهەمهێنراون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan