ئابووری
حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى 12ى خواردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئه‌و داتایانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌غدا مووچه‌ى مانگى 12ى ناردووه، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم بۆ مووچه‌ى مانگى 11 خه‌رجیكردوه، واته پاره بۆ مانگى 12 نه‌ماوه.
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسى له‌وه‌كردووه "به‌غدا مووچه‌ى مانگى 12ى ناردووه، به‌ڵام بۆ مووچه‌ى مانگى 11ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان خه‌رجكراوه".
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌پێى دوایین داتاى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق، به‌غدا مووچه‌ى ته‌واوى مانگه‌كانى ساڵى 2024ى بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ناردووه به مووچه‌ى مانگى 12ه‌شه‌وه، به‌ڵام له هه‌رێم مووچه‌ى مانگى 12ى نه‌دراوه".
لاى خۆیه‌وه عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتارى كوردستان نوسیویه‌تى "خۆیان دانى پێداده‌نێن به‌غدا پاره‌ى بۆ مووچه‌ى مانگى 12 ناردووه، به‌ڵام ئه‌وان بۆ مووچه‌ى مانگى 11 خه‌رجیان كردووه".
ع