تەندروستی

فشەڵبوونی ئێسک چییە و تووشی کام کەسانە دەبێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


فشەڵبوونی ئێسک چییە و تووشی کام کەسانە دەبێت؟
مەودا  میدیا-


نەخۆشی فشەڵبوونی ئێسک رووبەڕووی مرۆڤی بەتەمەن بە تایبەت ژنان دەبێتەوە و پسپۆڕانیش ئامۆژگاریدەدەن بەوەی لە تەمەنی سەروو 65 ساڵیدا بە مەبەستی رێگریکردن لەو نەخۆشییە، پشکنینی چڕ بۆ ئێسک ئەنجام بدرێت.


بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی مەریلاند لە ئەمەریکا، دەرکەوتووە "لە ئەمەریکادا لە کۆی 20 لەو ژنانەی تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵەوەیە، پێنج کەسیان تووشی نەخۆشیی فشەڵبوونی ئێسک دەبن، ئەوە لە کاتێکدایە خۆیشیان پێی نازانن.

د. ئیسا دەیڤس، پڕۆفیسۆر لە زانکۆی مەریلاند ئاشکرایکردووە "کەسەکە کاتێک تووشی نەخۆشییەکە دەبێت ئێسکی لاواز دەبێت و بە ئاسانی دەشکێت، دواتر تووشی ئازاری درێژخایەن و کەمئەندامبوون دەبێتەوە تا رادەی گیان لەدەستدانیش".

ھاوکات، د. ئەندرێ سینگەر، سەرۆکی پزیشکی دامەزراوەی تەندروستیی ئێسک و فشەڵبوونی ئێسک رایگەیاندووە "ئەو نەخۆشییە مەترسیدارە چونکە جەستە خانەکانی ئێسک لەدەستدەدات یان خانەی ئێسک بە کەمی دروستدەکات''.

ھەروەھا لە توێژینەوەکەی زانکۆی مەریلاند ھاتووە "لە نێوان 21% بۆ 30%ی ئەو کەسانەی تووشی شکانی ئێسکی سمت دەبن، لە ماوەی یەک ساڵدا گیانلەدەستدەدەن".

ئەوە لە کاتێکدایە، پسپۆڕانی ئەو بوارە ئامۆژگاری دەدەن بەوانەی کە تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوەیە پێویستە  پشکنینی چڕی ئێسک ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی رێگریکردن لێبکەن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan