عیراقی

له‌ په‌رله‌مانى عیراق گرژیی دروستبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ په‌رله‌مانى عیراق گرژیی دروستبوو

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، دانیشتنى په‌رله‌مانى عیراق به‌ڕێوه‌چوو له‌باره‌ى هه‌موارى یاساى بودجه‌ و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم.

له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ هه‌موارى مادده‌ى 12 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم گرژى دروستبوو له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانتاره‌ عه‌ره‌به‌كان.

به‌هۆى ئه‌و گرژییه‌وه‌ نه‌توانرا نیسابى یاسایی ته‌واوبكرێت و به‌هۆیه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵگیرا.

هه‌موارى پرۆژه‌ یاسای بودجه‌و هه‌موارى مادده‌ى 12 به‌شى دووه‌م تایبه‌ت به‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانتاره‌ عه‌ره‌به‌كانه‌وه‌ گرفتى بۆ دروستكراوه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan