ئابووری

ئه‌گه‌ر پێویست بكات لیژنه‌كه‌ى به‌غدا سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌گه‌ر پێویست بكات لیژنه‌كه‌ى به‌غدا سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پێویست بكات، لیژنه‌ى ئاشكراكردنى راستییه‌كانى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌كات.

خه‌لیل غازى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "لیژنه‌ى ئاشكراكردنى راستییه‌كان له‌باره‌ى ناردنى پاره‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كاربووه‌ و كاره‌كانى خۆى ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆده‌بێته‌وه‌".

وتیشى "كارى ئه‌و لیژنه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ راستییه‌كان ئاشكرابكات كه‌ به‌غدا بۆ ساڵى 2024 چه‌ند پاره‌ى بۆ هه‌رێم ناردووه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌و لیژنه‌یه‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌كات بۆ به‌دوادچوون".

ئاشكراى كرد "پێمان وایه‌ به‌غدا بۆ ساڵى 2024 پاره‌ى كه‌مى بۆ هه‌رێم ناردووه‌، له‌برى 11 تریلیۆ و 600 ملیار، 10 ملیار و 30 ملیارى ناردووه‌".


Qaiwan
Qaiwan