ئابووری
نەوتە هەرزانەکەی بەغدا گەیشتە سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکەم کاروانی نەوتی سپیی عیراق گەیشتە سلێمانی و بەشێکیش بۆ پارێزگای دهۆک رۆشتووە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "یەکەمی کاروانی نەوتی سپیی لە وەزارەتی نەوتی عیراقی فیدراڵەوە گەیشتە پارێزگای سلێمانی و پێشتر چەند کاروانێک گەیشتبووە پارێزگای دهۆک".
ئاماژەی بەوەکردووە "وەزارەتی نەوتی عیراقی فیدراڵ تەنیا رەزامەندیی لەسەر (19%)ی پشکی هەرێم لە نەوتی سپیی داوە".
کامەران سالم، بریکاری خۆراک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو نەوتەی بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێم رەنگە بە هەمان شێوەی ساڵی رابردوو بۆ هەر بەرمیلێک 60 هەزار وەربگیرێت".
وتیشی " رەنگە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردن بکرێت و سەرەتا ناوچە شاخاوییەکان وەریدەگرن".
ع