تەندروستی
ئه‌وانه‌ى حه‌ساسیه‌تیان به ده‌رمان هه‌یه ده‌بێت ئه‌م كارانه بكه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پزیشکێکی دەرمانساز رێنمایی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه هه‌ستیاری(حه‌ساسیه‌ت)یان به ده‌رمان هه‌یه و رایده‌گه‌یه‌نێت "رەنگە ببێتەهۆی دەرکەوتنی چەند نیشانەیەکی لاواز، وه دەشكرێت ببێتەهۆی چەندان نیشانە کە ژیانى كه‌سه‌كه بخاتە مەترسییەوە".
د. دیندار فازڵ، پزیشکی دەرمانساز ئاماژه به‌وه ده‌كات "ئه‌و کەسه‌ى ده‌زانێت هەستیاری بە چى جۆرە دەرمانێک هەیە با به په‌ڕه‌یه‌كدا بیاننووسێت، تاوه‌كو به‌ر له‌وه‌ى ده‌رمانه‌كه بکڕێت بیدات بە پزیشکى دەرمانسازەکە".
ئه‌و نیشانانه‌ى هەستیارییه له كاتى به‌كارهێنانى ده‌رماندا ده‌ركه‌ون كه رەنگە دوای ماوەیەکی کەم یان دوای چەند هەفتەیەک دیار بدات، بریتیین له (خوران، سووربوونەوە و پەڵەی پێست، هەناسەتەنگی، ئاوی لووت، دابەزینی پەستانی خوێن، سکچوون، رشانەوە و لەهۆشخۆچوون).
ئه‌و رێگه‌یانه‌ى پێویسته بگیرێنه‌به‌ر بۆ رێگریکردن لە هەستیاری بە دەرمان بریتییه له‌وه‌ى، كه‌سه‌كه دوور بكه‌وێته‌وه لە بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەى حه‌ساسیه‌تى پێى هه‌یه، ده‌بێت لیستی ئەو دەرمانانەی پێبدرێت کە حەساسیەتیان پێی هەیە و نابێت بەکاری بهێنێت، هه‌روه‌ها پێویسته نەخۆشەکان دەچنە ناوه‌نده تەندروستییەکان، ئەوە بڵێن کە حەساسیەتیان بە دەرمان هەیە.
پ ح ع