ئابووری

دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوو


مه‌ودا میدیا-

به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا، له‌ئه‌گه‌رى رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا، دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوو.

تا ئێستا هیچ شتێك له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 12ى ساڵى رابردوو نییه‌، هه‌موو ئه‌گه‌رێك به‌ستراوه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ و رێككه‌وتنى سبه‌ینێ هه‌ینى كه‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، له‌ به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ ئه‌گه‌رى رێككه‌وتن، به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ ده‌كات به‌ چه‌ند قۆناغێك و دابه‌شكردنى مووچه‌ تا نزیكى ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوو ده‌خایه‌نێت.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، به‌غدا لارى نییه‌ له‌ ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى 12 ئه‌گه‌ر لیژنه‌ى ئاشكراكردنى راستییه‌كان گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى به‌غدا پاره‌ى كه‌مى ناردووه‌، به‌ڵام مه‌رجى سه‌ره‌كى به‌غدا ئه‌وه‌یه‌ هه‌رێم داهاتى ناوخۆ بداته‌وه‌ به‌ به‌غدا.

ع
Qaiwan
Qaiwan