راپۆرت
ئهو سەربازه ئەڵمانییه كێیه كه لە 70 وڵات پەیکەری بۆ دروستکراوە و 317 شەقامیش لە سەرانسەری جیهان بە ناوی ئەوەوە ناونراون.
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
ئهم وێنهیهى كه دهردهكهوێت، وێنهى سەربازێکی ئەڵمانیاى رۆژهەڵاتە کە تەلی دڕکاوی دیواری بەرلین بۆ منداڵێك لادهبات کە خێزانەکەی بەجێی هێشتووە، منداڵەکە لە بەشی رۆژئاوای بەرلین بەجێماوە، لە کاتێکدا خێزانەکەی لە ئەودیوی دیوارهكه بوون، واتە له بەشی رۆژهەڵاتی بەرلینهوه بوون.
ئەم ساته مێژووییه لە 13ی ئابی ساڵى 1961 روویداوه و ئەو سەربازە خۆنەویستەش بە تاوانی خیانەت لە سێدارە درا.
شایهنى باسه ئهو فۆتۆگهرافەرهى وێنهكهى گرتووه، ئاماژەی بەوەکردووە "لەکاتی چركاندنى ئەو ساتەدا، تەنیا ئهوهى بینیوه سەربازەكه لەوێ ماوەتەوە، دواى ئهوهى بهو كارهى منداڵەکە توانیویەتی هەڵبێت"، ههر بۆیه تاوهكو ئێستاش به سەربازێکی ئەڵمانیای رۆژهەڵات ناسراوە.
ئهو سهربازه له دەفتەری بیرەوەرییەکانیدا نووسیویهتى:
هەندێکجار مرۆڤ بوون گوناهێکی گەورەیە، ئێستا کە دەزانم بۆ یارمەتیدانی منداڵێکی بێتاوان کە بووەتە یاری شەڕ و توندوتیژیی، سبەی پێش خۆرهەڵاتن دەمدەن بە خودا، من دەزانم مرۆڤایەتی هەرگیز نامرێت، بەڵام بزانە هەندێکجار مرۆڤایەتی گوناهێکی گەورەیە.
ئهوهى جێگهى سهرنجه، لە 70 وڵاتی جیهان پەیکەرى سهربازهكه دروستکراوە و 317 شەقامی جیهانیش بەناویهوه ناونراوە، هەروەها ئەو منداڵەش بووە دامەزرێنەری یەکێک لە گەورەترین دامەزراوە خێرخوازییەکان لە ئەڵمانیا.
بێرتراند رۆسێل، بیرمەندی دیاری بەریتانیا و جیهانییش دەڵێت:
لە خۆتان مرۆڤایەتی بەجێ بهێڵن نەک مرۆڤ، هەموو ئاژەڵێک دەتوانێت زاوزێ بکات.
پ ح ع

بیروڕا