کوردستانی
به‌هۆى هێرشه‌كانى توركیا 300 كوردى رۆژئاوا بوونه‌ته قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
لیژنەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاواى كوردسان کوژرانی 41 کەسی مەدەنی و برینداربوونی 258 کەسی تر لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژهەڵاتی سوریا راگه‌یاند.
ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویكرده‌وه "لیژنەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر له باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچەیە لە ماوەی 20 رۆژى رابردوو 41 کەسی مەدەنی گیانییان لەدەست داوە و 258 کەسیش برینداربوون".
توركیا له دواى رووخانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د، هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى فراوان ده‌ستپێكردووه به‌تایبه‌ت بۆ شه‌ر به‌نداوى تشرین.
رۆژانه توركیا بۆردوومان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكى مه‌ده‌نى ده‌بنه قوربانى.
ع