کوردستانی
کەشناسیی هەرێم هۆشداریی دەات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ 2025/2/5، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکرد کە شەپۆلێکی خۆڵبارین پارێزگای کەرکوک و بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیانی گرتووەتەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "شەپۆلێکی خۆڵبارین شاری کەرکوک و هەندێ لە ناوچەکانی گەرمیانی گرتووەتەوە بەجۆرێک مەودای بینین لە هەندێک شوێن کەم بووەتەوە بۆ کەمتر لە 500 مەتر".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی دواین زانیاریی بەردەست مەودای بینین هەندێک لە ناوچەکان بەمشێوەیە بوو(کەرکوک 3 کم، چەمچەماڵ 2 کم، خورماتوو 300 مەتر، خانەقین 7 کم).
ئەوەشی خستەڕوو "پێشبینی دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا کاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارینەکە لاواز ببێت".
ب ح