دێرین جەمال
سی و چوارساڵە لەپۆلی یەکین!!!
ژیان قوتابخانەیەکی گەورەیە، خاوەن بەهرەیت و کۆشش دەکەیت ئەوا پلەکانت لەزیادبووندایە و ئەو ڕەحلەیەی کە ئەمساڵ لەسەری دانیشتویت ساڵێکی تر لەسەر دانەیەکی ترو پۆلێکی تری، ئەمە ئەگەر لە وڵاتێکی پێشکەوتودابێت، بەڵام ئێمەی بەدبەخت سی و چوار ساڵە لەسەر یەک ڕەحلە و لەناو یەک پۆلداین لە بەدبەخەتیماندایە نەک لەبەر تەمبەڵی، هەمان وانە سەرەتاییەکانی ژیان دەخوێنین و بەهەمان مامۆستا و قوتابخانەوە، ئەگەرچی وانەکانیش یەک یەک وەکو ناوی خۆمان لەبەرمانە، بەڵام بێسوودە.
٣٤ ساڵە وانەی بیرکاری دەخوێنین، دابەشکردن و لێدەرکرن و کۆکردەنەوەیە، دەرکردنی چرکە نائومێدەکانە لەو تەمەنە پڕ چاوەڕوانییە، دەرکردنی پارەی مووچە و داهاتە لە گیرفانەوە بۆ گرانی و بۆ گەمەی ئەو بازاڕە ڕەشانەی کە هەناویان ڕەشکردۆتەوە، دەرکردنی داهات و دەستمایە بۆ کرێ خانوو بۆ عیادەی دکتۆر و باج و خەراجی دەوڵەت و بچوکردنەوەی پارووی دەمی مناڵەکان ئەگەر مایەوە.
سی و چوارساڵە سروود بۆ ڕاپەڕین و هەڵەبجە و ئەنفال ئەوترێت، ئەگەر بکرێت لە نێوان دوو گۆرانی دەهۆڵی پارچەیەک فلوتیان بۆ لێدەدەن، وەک دوو کۆمپانیا هەڵەبجە و ئەنفاڵ پارەیان پێ خڕ دەکرێتەوە.
٣٤ ساڵە وانەی (نحوصرف)ی عەرەبی دەخوێنین لەسەر تەختە ڕەش نا، لەسەر دەزگا ڕاگەیاندنەکان. هەمان وێنەی ئاین دەخوێنین، هەمان ووتاری ئاینی، هەمان بابەتی تیرۆر، هەمان سوتان و کوشتن و دۆزەخ کەچی هەتا ئێستا باسی بەهەشتی سەر زەمین و بەهەشتی تەواومان نەبینی.
سی و چوارساڵە وانەی وەرزش دەخوێنین، هەمان ماراسۆن و ڕاکردن بەدوای ژیانا، بەدوای هەڵپەی ژیانی بێمانای پڕ وەهما.
دوای ئەم هەموو کاریگەریی و چەرمەسەرییانەی بەسەر نەسلی کورددا هاتووە و دێت، دەبێت نەسلی کورد خۆی بەدۆڕاو بزانێت یان بەتۆراو؟ دەبێت بپرسین لەئێستادا دەروونەکان تۆراون یان دۆڕاون؟ ئەگەر تۆراون بۆ ئاشتیان نەکەینەوە تاوەکو سەرکەوتووبن؟ ئەگەر دەرونیشیان دۆڕاوە دەرحەق بەو ناحەقیانەی بەرامبەریان کراوە بۆچی بترسێن لە دۆڕان، خۆ دەروون ئەگەر بشدۆڕێ هێزی ئەوەی تریان زیاد دەکات بۆ هەستانەوەی شۆڕش بۆ دۆزینەوەی چارەکان، لەئێستادا پێویستمان بە گۆڕانکاری جەوهەریی هەیە لە پەیڕەو و یاسای دەسەڵاتی دروونیماندا، پێویسمان بەوە هەیە دەسەڵاتی دەروونیمان لەئاسمانی هیواکانمان دانەبڕێت و خۆری خۆشەویستی بۆ ووڵات و نەتەوە گەشاوەتر بێت، بکرێتە خەزێنەیەکی بەنرخ لەکۆبونەوەی شانازییەکان بۆ مێژو و فەرهەنگی نەتەوەیمان.
لەئێستادا کاری دەسەڵاتە برینەکانی نائومێدی ساڕێژ بکات و ئازادی و ژیانی سەردەم بە ئینتیمابوون بەنەتەوە و خاکەوە جارێکی تر لەدڵی نەسلی کوردا هەڵگیرسێنێتەوە، دەردی گەورەیە بۆ دەروونی خەڵک و نەوە تازە پێگەیشتووەکان حەیفە هەندێ کێشەی پشتگوێخراو هەبێت، خودی دەسەڵات چارەکەی لەدەستداییە و نایدات و نایکات. هەمیشه ونکردنی چارەسەرەکان لای دەسەڵات بۆتە برین و کاری کردۆتەسەر دەروونی نەوەکان و بۆتە مەژغەڵەتی ڕۆژانەی دەسەڵاتێک کە پێویستی بەشۆڕشکێکی جەوهەریی و فکریی سەرتاسەری هەیە، تاوەکو دەروونمان ئاشت بکەینەوە لەگەڵ نیشتیمان و ئینتمادا، تا پۆلێکی نوێ و لەسەر ڕەیحلەیەکی نوێ دابنیشین..
ر.س