دێرین جەمال
نەورۆز؛ جەژنی نەتەوەیی و پێناسەی مێژوو
ھاوئاھەنگبون و پەیوەستبوون بە نەتەوە و خاکێکەوە دەمانخاتە سەر رێچکەیەک بەدوای تێپەڕبوونی مێژووی کۆندا چەندین خاڵی وەرچەرخان و یادەوەریی بەجێ بمێنێت، ھەندێک لەو یادانە دەبێتە روانگەیەک بۆ بەخۆداچوونەوە و گۆڕانکاریی لە خوددا تا دەگاتە بیرکردنەوە و رۆچوون بە ھەموو لق و پەلەکاندا و گەیشتن بە رەگ و بەو خاکەی کە دەقە مێژووییەکە و رووداوەکەی بەشێوەیەکی واقیعی تیادا چەسپاوە.
لێرەدا یادێک ھەیە؛ یادێکە ھەریەکەمان بەشێوازێک و بەجۆرە ھەڵسەنگاندنێک بیری لێدەکەینەوە و یادی دەکەینەوە، ئەویش یاد و جەژنی نەورۆزە، نەورۆز یادێکە سەروەریی و ئازادیی مرۆڤەکانی تێدایە و دەربازبوونە لە کۆتی دیلایەتی و ژێردەستەیی مرۆڤەکان و ھەڵھاتنی خۆرێکی تازەیە لە رۆژێکی نوێدا، شکانەوەی دڕکی جەور و ستەمی دەسەڵاتە خوێنمژەکان و رەوانەوە و گەشکردنەوەی خونچەی ئومێدی سەرکەوتنە .
ھەشمانە وا بیردەکاتەوە کە دەبێت نەورۆز یادێک بێت بۆ دەستپێکردنەوەی سروشت و بڕانەوەی سەختی سەرمای زستان و بووژانەوەی سروشتی جوانی بەھار، رەنگە ھەبێت تەنها وەک یادێکی رۆتین بیری لێبکاتەوە و ھەر زوو بیگوزەرێنێت و ھێندە بەلایەوە گرنگ نەبێت کە ئەمە چییە و نەورۆز کامە خاڵی وەرچەرخانە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.
بەھەرحاڵ مێژوو زۆرە و رووداو زۆرە و زوویش تێدەپەڕن. ھەندێکیان بەخێرایی دەڕۆن، لەبەرئەوەی ناکرێت چاوەکانی سەرنج و تێڕوانین بەکزی یان بەھێواشی سەیری واقیعەکانی بکەن، چونکە ھەموو کەسێک تا دەگاتە ھەموو کۆمەڵگەیەک بە مێژووەکەیدا دەناسرێتەوە خۆی دەناسێت، واتا ئەگەر مێژووت نەبوو خاوەنی ھیچ نیت و کائینێکی بێ ناونیشانیت، بەپێچەوانەوە ئەگەر مێژووت ھەبوو خاوەنی خۆتیت و خاوەنی ناسنامە و جێگەی شانازیت بۆ خۆت و ھەر کەسێکی دیکە، بە مێژوودا لەدایکبوونی نەتەوەکەت و سەروەرییەکانت دەناسرێیتەوە .
نەورۆز ئەو جەژنەیە زۆر لە ئەدیبان و شاعیران وەکوو سیمبۆڵێکی جوان و رازاوە و شاجوانێکی دەگمەن لەسەریان نووسیوە و ماکیاژی جوانییەکانیان کردووە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردووە، بەڵام باشتر وایە بچینەوە بۆ مێژوویەکی زۆر کۆن و دوور: کاتێک کە زەوی دروستبووە پێش ئەوەی مرۆڤەکان و کائینەکانی دیکە لەسەر زەوی نیشتەجێبن ماوەی دروستبوونی زەوی و ئاسمان شەش رۆژ و شەوی خایاندووە.
لە پەرتووکەکەی ئایینی زەردەشتیدا "ئاڤێستا" ئەوە ھاتووە خوداکەی زەردەشت "ئاھورامەزدا" لە شەش خوولدا ئاسمان و خۆر و ئاو و زەوی و زیندەوەر و مرۆڤی دروستکردووە، قۆناغی مرۆڤ ئاشنابوونی بووە بەو سروشتە تازەیە و رۆژێکی تازە بۆ ژیان.
بەم بۆنەیەوە مرۆڤ ھەموو ساڵێک لە یادی رۆژی دابەزینی بۆ ناو گەمەی ژیان جەژنێکی قەشەنگی گێڕاوە. بەپێی ساڵنامەکەی زەردەشت ھەر خوولێک لە شەش خوولی پرۆسەی خەڵق بە چەند رۆژێک تەواوبووە، کۆی رۆژەکانی "٣٦٠" رۆژ تەواودەکات، ئەم ژمارەیەش تەمەنی ساڵ پێکدەهێنێت، زەردەشتییەکان ئەم ژمارەیان دابەشکردووە بەسەر دوازدە مانگدا کە ھەر مانگەی "۳۰" رۆژی بەردەکەوێت، بەم شێوەیە دەوری ساڵیان لە دوازدە مانگی "۳۰" رۆژیدا پێکھێنا، رۆژی زیادەشیان داوەتە سەر تا تەمەنی ساڵ ببێتە "۳٦٥" رۆژ، بەم پێنج رۆژە زیادەیان وتووە پێنجەمی "ھێژک"، بە عەرەبی پێی دەوترێت "خمسە مسرقە" واتە پێنجەمی دزراو. ناوی ھەر مانگێک بەناوی یەکێک "ئەمشاسپێدان" و فریشتە بچووک و یەزدانەکانەوە دیاری کراوە .
لێرەدا پێویستە بزانین لە سەردەمی ئاڤێستادا واژەی "شەممە" کە واژەیەکی بابلی و کلدانییە سەر بە خێزانی سامییە و تێکەڵ بە خێزانی ھیندۆ ئێرانی نەبووبوو، کە زمانی ئاڤێستا لقێکی سەرەکی ئەم زمانەیە.
ھەر وا لە ساڵنامەکەی زەردەشتیدا سەرەتای ساڵ بە ھاتنی وەرزی بەھار دەستپێدەکات و دەکەوێتە فەروەردینەوە "فەروەردین" کە یەکێکە لە حەوت ئەمشاسپێدانەکانی "ئاھورامەزدا ".
لە یەکەم رۆژی ئەم مانگەوە تا رۆژی شەممەی جەژنێکی تێدەکەوێت و پێی دەوترێت جەژنی نەورۆز کە رێکەوتی دروستبوونی خوولی مرۆڤ دەکات، لەم کاتەدا سروشت بەجوانی خۆی دەژیێتەوە و زەحمەت و سەختیی زستان بەسەر دەچێت، ھەر بۆیە لە رۆژگارە کۆنەکاندا جەژنی نەورۆز شێوازێکی ئایینی بەخۆیەوە گرتبوو لە رێزلێنان و پەرستن بۆ خواوەند "ئاھورامەزدا" وەک کردنەوەی ئاگر لەسەر سەکۆ و شوێنە بەرزەکاندا، چونکە ئاگر "ئاترا" بە ھێما و جەوھەری ئاھورامەزدا سەیر دەکرا لەسەر زەوی، ھەر بۆیە دەبینین وشەی جەژن لە "یەز- یەژن"ەوە ھاتووە کە وشەیەکی ئاڤێستاییە و بەواتای پەرستن و ستایش دێت.
ھەر چەندە ئەم باسە ئەوە ناگەیەنێت جەژنی نەورۆز لە سەردەمی ئاڤێستاوە سەری ھەڵدابێت، بەڵکو ئەگەر چاوێک بە میتۆلۆژی ھۆزەکانی کورد و رەگەزەکانی دیکەی نەژادی ھیندۆ ئەوروپیدا بگەڕێین بۆمان دەردەکەوێت کە جەژنی نەورۆز جەژنێکی کۆنی ئەو ھۆز و رەگەزە ھیندۆ ئەوروپی نەبووە. ھەر لە ناوچەکانی زاگرۆس و خاکی ماد و ئەفغانستان و ھیندستان ژیاون. لە ساڵی" ۳۳٥" پ-ز فەیلەسوفی یۆنانی [دیوجین سینوبی] کە ناسراوە بە "دیوجینی کەلبی" باسی جەژنێکی سەیر و سەمەرە بۆ ئەسکەندەری مەکدۆنی دەگێڕێتەوە کە لە خاکی "مادیا" یان "ماد" ھەموو ساڵێک خەڵکی سەر ئەو خاکە جەژنێکی زۆر سەیر و سەمەرە دەگێڕن و چەند رۆژێ دەخایەنێت و پێی دەڵێن جەژنی "ساکیا".
بەھەر حاڵ ئێمەی کوردیش نەورۆز بە گێڕانەوەی چیرۆکێکی ئەفسانەیی باسدەکەین کە رۆژگارێک دەردەخات لە جەور و ستەم و خوێنمژین و بەگژداچوونەوە و سەرھەڵدان و رابوونی ھێزی ژێردەستەیی بەسەر ھێزی سەردەستە و ستەمدا.
ئێمەش وەکو کورد وەک نەتەوەیەک حەقی خۆمانە کە شانازی بە نەورۆز و ئەم رۆژە پیرۆزەوە بکەین و ئەدیبان و رووناکبیرانمان جێ پەنجەی خۆیان خستووەتە سەر ئەم یادە، ئەوەتا پیرەمێردی شاعیر و فەیلەسوف "حاجی تۆفیق" بەشێوازێکی زۆر سەرنجڕاکێش خەڵکانی لەسەر گردی مامەیارەوە کۆکردووەتەوە، بە دەم خواردن و ئاھەنگ و ئاگرکردنەوەوە ئەم مێژووەی دووپاتکردووەتەوە و زیندووی کردووەتەوە، کە لای ئێمەیش کوردیش کردنەوەی ئاگر و مەشخەڵ وەک رەمزێکە بۆ رەواندنەوەی سەختیی سەرما و تەموومژی زستان، ھەروەکو لەبیرچوونەوەی رۆژە پڕ لە نەھامەتییەکانی مرۆڤایەتی و بڵێسەدانە بە مەشخەڵی ئازاد بوون لە رۆژێکی نوێدا کە خونچەکان و گەڵادارەکان گژوگیا و ژیان دەبێت بگەشێتەوە و مژدەی ژیانێکی خۆش لە سروشتێکی بەھارەی رازاوەدا بھێنێت.
ر.س