دێرین جەمال
سڕکردنی سزای لەسێدارەدان هاندانە بۆ تاوانکاری زیاتر
بەداخەوە لەئێستادا هەرێمی کوردستان بووەتە جێگەی کوشتن، خەڵکی ئەم هەرێمە رۆژێک تێپەڕ ناکات بێئەوەی هەواڵێکی جەرگبڕ ناخیان نەهەژێنێت، ئەگەر بتەوێت گوێیەک هەڵبخەیت بۆ دەنگوباس چاوێک ببڕیتە میدکان ئەوەی دەیبیستیت و دەیبینیت جۆرێک لە کۆمەڵکوژکردن پەیدابووە، بەجۆرێک خێزان شێواوە (باوک جەرگی خۆی دەکوژێت، هاوسەران یەکدی دەکوژن، برا خوشک دەکوژێت، خەزور زاوا دەکوژێت، زاوا خەزور دەکوژێت، هاوڕێ هاوڕێ دەکوژێت).
بە واتا لە کوشتنی تاکە کەسییەوە بووەتە کۆمەڵکوژیی کەسێک بەتەنها چەند رۆحێک لەسەر زەوی دەسڕێتەوە، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بپرسین: ئەم هەموو تاوانە بۆ؟ بۆچی لە رووداوەوە بووەتە دیاردە؟
بەدڵنیایەوە هۆکار زۆرن بۆ پاڵدان بۆ تاوانکاری و دیارترینیان ئەم هۆکارانەن: لە دنیای کراوەی ئێستادا تەکنەلۆژیا لە هەموو شوێنێک بەردەستە، خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی تەکنەلۆژیا و پەروردەکردنێکی خراپی تاک لەناو خێزانەکەیدا بۆ ناو کۆمەڵگە، زۆربوونی هێزی چەکدار و گروپ گروپ، ئاسان بەدەستهێنانی چەکی بێ مۆڵەت، نەبوونی هێزێکی نیشتمانی، بە حزبیکردنی دادگاکان و لێخوشبوونی کەسوکاری تاوانلێکراو لە تاوانبار بە ئاشتەوایی عەشایەری، پاڵپشتی هەندێک بەرپرس بۆ تاوانکاران بە پاساوی ئەوەی یان پێشمەرگەیە و پاسەوانی بەرپرسێکە یان پلەیەکی حزبی و سەربازی هەیە.
لەهەمانکاتدا کەموکورتی لە یاسای پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەیە کە یاساکە دەڵێت: کەسێک دەتوانێت چەک هەڵبگرێت یان ئەندامی هێزی ئەمنی بێت یان تەمەنی لە 21 ساڵ کەمتر نەبێت، ئەمەش هۆکارێکە کۆمەڵگەی بەرەو چەکداربون بردووە. کاتێک تاوانبارێک تاوانێک ئەنجامدەدات بەپێی یاسا چەند جۆرێک سزا دەیگرێتەوە، ئەویش بە رەچاوکردنی تەمەن و جۆری تاوانەکەی کە ئەنجامی داوە، لەنێو گرتووخانەکاندا تاوانباران مامەڵەیەکی باشیان لەگەڵ دەکرێت، نوێنی نەرم و خواردن و خواردنەوە و یاریگا و چەندین خزمەتگوزاری تریان بۆ دابیندەکرێت.
لەئێستادا قورسترین سزا بۆ تاوانباران بریتین لە سزای هەتاهەتایی یان سزای لەسێدارەدان، هەندێکجار روودەدات یاسای لێخۆشبوونی گشتی دەربچێت بۆ تاوانباران، بە نموونە ئەو یاسای لێخۆشبوونەی ساڵی (2017) دەرچوو ئەو تاوانبارانەشی گرتەوە کە خێزانی تاوانلێکراوەکان لێیان خۆش نەبووبوون، بەڵام تاوانباران بەم یاسایە لە سزاکەیان دەربازیان بوو.
ئەوەی جێگەی داخە سڕکردنی یاسای لەسێدارەدانە لەئێستادا و جێبەجێ ناکرێت، ئەمەش بووەتە هۆکارێک کە تاوانباران زۆر بێمنەتن لە کردنی تاوانەکەیان، پێویستە لەسەر هەر تاکێکی کۆمەڵگە شۆڕشێکی هۆشیارکردنەوە بۆ یاسای دادوەریی ئەم هەرێمە بەرپا بکەین تا چیتر قوربانی زیاتر نەکەوێتەوە ناو خێزانەکان و لەوە زیاتر تێکشکاوتر نەبن و تاک هۆشیار بکەینەوە بەرانبەر بە مرۆڤایەتی.
خ.غ