دێرین جەمال
پەروەردە ئاسمانی درەوشاوەی مرۆڤایەتییە
"پەروەردە" وشەیەکی ناسک، بچوک، بەڵام پڕ لە مانا و لق و پۆپی گەورە، ئەو وشەیە لە جوانیدا لە ھەموو شوێنێکی ئەم جیھانەدا جێگەی خۆی کردووەتەوە، پەروەردە ئەو نوقڵە شیرینەیە تا تامی نەکەیت نازانیت چەند مانای پڕ لە خۆشی و بەھای ھەیە بۆ مرۆڤایەتی و ھاوسەنگی ژیانی رۆژانەی مرۆڤەکان، واتە پەروەردە بریتییە لە دروستکردنی تاکەکانی کۆمەڵگە، ھەموو تاکێک پێویستی بە پەروەردە ھەیە لەو رۆژەی لە دایک دەبێت و دێتە دنیاوە تا ئەو کاتەی ژیان ئاوایی لە دنیا دەکات، لەدوای ئەوەیش "پەروەردە" ھەر بەردەوام دەبێت بۆ تاکەکانی دیکەی کۆمەڵگە. واتە پەروەردە بەدرێژایی مێژوو کار لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگە دەکات.
پەروەردە بەھایەکی ناوخۆیی ھەیە کە خۆی نرخەکانی خۆی دیاری دەکات، گرنگە پەروەردە لە خودی خۆیدایە نەک ھێزی دەرەکی، پەروەردە ئەو ئاوازە خۆشەیە کە دەبێت ھەموو ھۆشیارەکان پێی ئاشنابن، ئەو ئاوازەیە کە فێرمان دەکات چۆن گۆرانی بۆ تەبایی و ھاوڕێیەتی و پێکەوەژیان بڵێین، ھەر کاتێک پەروەردە بەدروستی بەکاربھێنرێت رێگەکانی گونجاندن و پێشکەوتن زیاتر نزیکدەبنەوە و گەورەیی مرۆڤت زیاتر بۆ دەردەکەوێت، بەڵام ئەگەر بەپێچەوانەوە بەکاربێت، ئەوا رێگەکانی بوون و ژیان دوورتر دەکەونەوە.
پەروەردە ھێندە تەنیا ناگوزەرێت، بەڵکو لەگەڵ خۆیدا چەندین لق و پۆپ رایەڵە دەکات، وەک (پەروەردەی خێزان، پەروەردەی دەوڵەت، پەروەردەی دەوروبەر، پەروەردەی خۆبەخۆش....ھتد)، بەخۆداچوونەوە و رەخنەگرتن لە خود و ھەستکردن بە ھەڵەکان و ھەوڵدان بۆ راستکردنەوەی وادەکات مرۆڤ رێگەی گونجاوی بۆ دەستەبەر ببێت تاوەکو بەرەوپێش بچێت و ھەست بە بوونی خۆی و دەوروبەری بکات.
پەروەردە ھەمیشە پێویستی بە رێنمایی کەسێکی دڵسۆز ھەیە تاوەکو ھەمیشە بە بیرھێنانەوەی بەندەکان لە ھۆش و ھزرەکانیدا دەنگبداتەوە رامان بچڵەکێنێت لە خەونی ناھۆشیاری و نامۆیی بە دنیای سەردەم.
بەردەوام بۆ ئەوەی مرۆڤەکان پەروەردەی دروستیان ھەبێت پێویستە خۆیان بە خوێندکارێک بزانن، بڵێن نازانین تا بزانن، نەک بڵێن دەزانین تا نەزانین، ھەمووان لامان گرنگ نییە دوای سێ دەیەی دیکە حاڵمان چۆنە و چیمان ھەیە لە دنیادا لە موڵک و ماڵ یان چ جۆرە ئۆتۆمبێلێکمان پێیە، بەڵام بۆ ھەموومان گرنگە چەندێک لە دڵی نەوەکانماندا گرنگین، چەندێک خۆشەویستیمان لە دڵی منداڵەکانمان چاندووە، چەندێک فێری رێزمان کردوون!
لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین پەروەردە وەکو ئاسمانێکی درەوشاوەی پڕ لە ئەستێرەی رەوشت و زانست و میھرەبانییە، ھەمیشە چاویان بڕیوە لە چاوی ئەو مرۆڤانەی کە بۆ بەرزی بەھاکانی مرۆڤایەتی دەڕوانن، دەبا ئێمەش لە سەیری ئەو ئەستێرە درەوشاوانە بێبەش نەبین.
خ.غ