د.شیلان فەتحی

د.شیلان فەتحی

خەڵک پەرۆشی و بێ خەمی لێک جیا دەکاتەوە

لە مێژوودا سیاسەتی رەق و بێ دەربەست دەرەنجامەکەی شکست بووە، خەڵکەکەیشی سەرگەردان و بێ ژیان، نموونەی لەو جۆرە لە هەرێمی کوردستانیش هەیە، نموونەکە هێندە بەردەست و زیندووە کەس ناتوانێ هەستی پێ نەکات و نەیبینێت، بگرە خۆمان نموونەکەین، کەچی سیاسەتی خۆسەپێنی لای هەندێک هێزی کوردستان بووەتە کولتوورێکی نەرێنی و بە نەنگیی دەزانن وازی لێ بێنن، تەنانەت ئەگەر بزانن هەزاران خەڵکیش بەهۆیەوە دەمرن.
ئێستا خۆ دەرفەت هەیە بۆ خۆ راستکردنەوە، بەڵام لووتبەرزیی سیاسی و بەهەند وەرنەگرتنی داواکانی میللەت لایان ئاسایی بووە و خەریکە بە یاسایشی دەکەن، ئەوە لووتکەی بێ دەربەستییە بەرانبەر خەڵک و خاک، با خەڵک بمرێ و خاکیش لەدەست بدرێ، لای ئەوا هەر ئەوە گرنگە خۆیان خۆشگوزەران بن.

دەرفەتی هەڵسانەوە هەیە، بەڵام هێزی سیاسیی هەیە حەزی لە پاڵدانەوەیە، بێ خەم لەسەر کێشەکانی دادەنیشێ و شانازیی بە تەمەڵییەکەیەوە دەکات، لەکاتێکدا سووریش دەزانێ دەستکەوت بە پاڵدانەوە بەدەست نایە، بگرە سەری خۆی و میللەتیش دەخوات.

دەستپێشخەری سەردانی سەرۆکی یەکێتیی کاک بافل جەلال تاڵەبانی بۆ خێوەتی مانگرتنی مامۆستایان و پشتیوانی مەکتەبی سیاسیی لە داخوازییەکانیان رێگا راستەکەیە. درەنگ یان زوو خەڵک ئەم پەرۆشییە دەیبینێ و دەزانێ پێچەوانەی پاڵدانەوەی ئەوانی ترە.
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan