د.شیلان فەتحی
رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال و کەرکوک و کەرکوکیان
کەرکوک لە رابردوو و ئێستادا قەڵای سەوزی کوردایەتی و یەکێتی بووە، هەروەک لە دامەزراندنییەوە کەرکوک لە ستراتیژیی خەباتی یەکێتیدا خاوەن پێگە و جێگەی تایبەت بووە، روونە هیچ کەس هێندەی سەرۆک مام جەلال خەمخۆری کەرکوک و کەرکوکییەکان نەبووە و هیچ هێزێکی سیاسیش هێندەی یەکێتی بەرگریی لە شوناسی کوردستانیبوونی ئەو شارە نەکردووە، دڵنیایی ئەوەیش هەیە کەرکوک هەر بۆ کوردستان و یەکێتییە و وەکو یەک جەستە و رۆحیان لێهاتووە.
رێبازی سەرۆک مام جەلال و قوتابخانە سەوزەکەی کوردایەتی بۆ کەرکوک و کوردستان لە پێشەوەی خەباتی دروور و درێژی ناو بزووتنەوەی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستاندا بوون، لە سەردەمی بەعس، یەکێتی و پێشمەرگە دلێرەکانی یەکێتی و قارەمانێتی و ورەبەرزیی خەڵکی ئەو شارە نەبوونایە، بەعس کەرکوکی بەتەواوی تەعریب دەکرد و هیچ مۆرکێکی کوردانەی پێوە نەدەهێشتەوە، بەڵام نە بەعس توانی و نە کەسی دیکەیش لە ئێستا و داهاتوودا دەتوانێت ئەو خەونە نەگریسە بکاتە کردار، مادام یەکێتی بەهێزە و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانیش درێژەپێدەری رێبازەکەی سەرۆک مام جەلالە.
دوای ریفراندۆم و شازدەی ئوکتۆبەر بۆ ماوەیەک کەرکوک دەستی تەعریبی پێ گەیشتەوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق، یەکێتی کەرکوکی وەرگرتەوە و وا لە رێگەی پارێزگار و پرۆژەکانی و قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانەوە، کەرکوک رۆژ لەدوای رۆژ سەوزتر دەبێتەوە، کەرکوک ئێستا لە دەستی ئەمینی یەکێتی و کوردایە و ئاوەدانتر دەکرێتەوە.
هەڤاڵانی سەرکردایەتی یەکێتی بەتایبەتی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری کەرکوک- سەلاحەدین وەکو خوێندکارێکی بە ئەمەکی رێبازەکەی مام جەلال سیاسەتی یەکێتی لەو شاره دەكەنه کردار و خەڵکی هەموو توێژەکان بەسەر دەکەنەوە، بارەگاکانی یەکێتی بە خزمەتکردن و گوێگرتن لە خەڵک و هەڤاڵان ئاوەدان دەکەنەوە و شەو و رۆژ لەناو خەڵکدایە و کێشەکانیان بۆ چارەسەر دەکەن، منداڵ، ژن و پیاو، خاوەن پێداویستیی تایبەت و هەر کەس پێویستیی بە یەکێتی بێت ئەوان وەکو سەرکردەیەکی خاکی گوێیان بۆ دەگرن و بووەنەتە جێگەی هیوایان.
یەکێتی هەرگیز دوور نەبووە لە خەڵک، ئەوەشی ئێستا سەرکردەکانی دەیکەن تەرجەمەی کرداریی سیاسەتی یەکێتییە و بۆ خزمەتی خەڵکە، یەکێتیی حزبی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و بەڵێنی بێ کردار نییە، بەڵکو وەکو سەرۆک بافڵ بەردەوام دەڵێت "ئەوەی دەیڵێم جێبەجێی دەکەم".
خ.غ