د.شیلان فەتحی
ئەو هەڵبژاردنەی یەكێتی دەیەوێت بكرێت
یەكێتی، هێزێكی گەشەسەندووی قۆناغە جیاوازەكانە، هەر بۆیە لە سەرەتای دروستبوونییەوە جیاواز لە هێزەكانی تر هاتە ناو خەباتی سیاسی و فیكری و چەكدارییەوە، هەمیشە بۆ هەلومەرج و بارودۆخ و هاوكێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان، پێشبینی و خوێندنەوەی پێویستی هەبووە، بە ئاراستەیەك یەكانگیربێت لەگەڵ ئامانج و ئاراستەی سیاسی حزبەكە و ویستی خەڵكی كوردستان، هەڵبژاردن و بە مەدەنیكردنی كۆمەڵگە و خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاریی پێویست، لەتەك پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكاندا لە گرنگترین پلان و ستراتیژی ئامانجگیری یەكێتین.
تووندیی و سازشنەكردنی ئەمجارەی یەكێتی وەك هەموو قۆناغەكانی پێشوو لەمەڕ پێداگری گەیشتنە ئەنجامی ویستراو، هەڕەمەكی نەبووە. ئەگەرچی لە ماوەی رابردوودا بەئێستاشەوە هەندێ لایەن هەن بۆ بابەتێكی دیاریكراو یان ئەجێندایەكی سەپێندراو كە خزمەتێكی سنوورداری مەرامی تەسكی حزبی دەكات، بۆ تام و چێژی هەوای عینادی و جێبەجێكردنی ئەجێندای دەرەكی توندبوونە و سازشیان نەكردووە. هەڵبژاردن ویستی هاوڵاتییانە، پێویستییەكی گرنگی نوێكردنەوەی گرێبەستی حوكمڕانییە. سەركردایەتیی یەكێتی و سەرۆكەكەی بەڕوونی و شانازییەوە بانگەشەی بۆ دەكات و داوای شەفافییەتی تەواوەتی دەكات لە پرۆسەكەدا.
جەماوەری یەكێتی بەتایبەتی و هاوڵاتییان بەگشتی، بەهۆی سازشكردنی یەكێتییەوە بەزۆر شێواز لە پێشوودا، لە چەند قۆناغێكدا سزای یەكێتییان داوە، تەنانەت تانەلێدان و لۆمەكردنی یەكێتی هەموو لایەك پێی دەزانێت. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا یەكێتی هێزێكی كاریگەری خاوەن مێژووە، خاوەن ستراتیژی خزمەتكردنە بە داهاتووی خاك و گەلەكەی. هەربۆیە كاتێك پرسێكی گرنگی وەك هەڵبژاردن دێتەپێش، جوامێرانە بەڕوونی لە پەیامی سەركردایەتییەكەی و خودی سەرۆكی حزبەكەوە داوا و پێداگری هەڵبژاردنێكی پاك دەكات كە تیایدا مافی دەنگدەر و لایەنەكان و كۆتاكان پارێزراو بێت.
پاكی تۆماری دەنگدەران، سیستم و شێوازی پرۆسەی هەڵبژاردن هاوشێوەی عیراق، كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، پێداچوونەوە بە ژمارەی كورسی كۆتاكان، خاڵی گرنگ و شایان بە پێداگری تەواوی یەكێتیبوون، دواجار ئەوەی بەهۆی ساختەكاری و تەڵە و تاكتیكی سیاسی و بەكارهێنانی لایەن و كورسی كۆتاكان ببێتە حكومڕان، گومانی تێدا نییە حكومڕانییەكی ساختە و بێ ناوەڕۆكی هاوڵاتییان و دۆزی رەوای گەلەكەمان دەكات.
بۆیە ئەركی هێزە نیشتمانی و مەدەنیخوازەكانە لەپاڵ یەكێتی بن و ببنە پشتیوانی ویستی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن، چونكە ئەو هەڵبژاردنەی یەكێتی لەماوەی رابردوودا تائێستا شەڕی سیاسی لەسەر دەكات هەر خزمەت نییە بە هێزێكی دیموكراتخوازی وەك یەكێتی، بەڵكو خزمەتە بە هەموو دەنگدەران و زۆربەی لایەنەكانی گۆڕەپانی سیاسی.
خوودی شەڕە سیاسییەكەی ئەمجارەی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و راست، دەرخەری ئەوەیە كە بەڵێ یەكێتی هێزی هەڵبژاردنە، هەڵبژاردنێك كە لە ئاست ویستی دەنگدەردا بێت لە رووی پاكییەوە، لە ئاست ویستی سیاسی هێزە دیموكراتخواز و مەدەنییەكاندا بێت، لە پێناوی گەیشتن بە ئەنجامێكی وەها كە هاوڵاتیاین لەسایەیدا بحەسێنەوە.
خ.غ