د.شیلان فەتحی

د.شیلان فەتحی

جێ پەنجەمۆری یەکێتی لە سەرکەوتن و ئازارەکانی ئازاردا

‎تاقیکردنەوەی هەموو جۆرەکانی کوشتن و لەناوبردن، کوشتنی بە کۆمەڵ، کوشتنی تاک، رقی پیرۆز لە نەورۆز، سەرکەوتن و ئازارەکانی ئازار، خنکاندنی شارێک، شەق و شەقکردنی کەرکوکی کوردان، راپەڕین و کۆڕەو و وەستانەوە و … هتد، لەسەر ئاستی گشتی و خاک و گەل بە هەموو پێوەرێک لە تۆماری مێژوودا، بە ویژدانەوە جێ پەنجەمۆری فیداکاری و تۆڵە و نەخشەی سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەسەر دەردەکەوێت. وەک رێباز بەڵێ یەکێتی و هەر یەکێتی، لە رۆژمێری تاکە کەسی منیشدا یەک بە یەکیان دەبەستمەوە بە باوکم، ئەندازیارە لێهاتووەکەی باوەڕ و فەرماندە جوامێرەکەی ژیانم، قارەمانی زیندان، هەر بۆیە هاوڕێی باوەڕ، باوەڕمە رێت. 

سەرکەوتن و ئازارەکانی مێژووی گەلی کورد، بەشێکی گرنگی مێژووی یەکێتین، بەجۆرێکە بەبێ یەکێتی مێژووی گەلیش کەلێنی گەورە گەورەی لێ دروستدەبێت.

خاوەنداریی ئەم حزبە تێکۆشەرە لە دۆزی گەلەکەی بەشێوەیەکە بۆ بیرەوەری و یادەکان خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی دروستدەکات، هەروا بە سادەیی تێناپەڕێ بەسەریاندا، بێگومان ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەڵێ یەکێتی لەپێناو داهاتووێکی شایەن بە قوربانیدانی گەلەکەی و ئامانجە سەرەکییەکانی حزبەکە وەک چۆن لە مێژوودا ئامادەیە، لە ئەمڕۆشدا بەردەوام.

یەکێتی لێکەوتەی بیری پێشکەوتنخوازی هەڤاڵ مام جلال و هاوڕێکانی بۆ بەرگریکردن لە گەلێک و پێشخستنی دۆزە رەواکەی، بەگوێرەی سەردەم و بارودۆخ چەک و قەڵەم دووانەیەکی خۆگونجێن بووە، هەر بۆیە لە هەر لاپەڕەیەکی مێژوودا سەرکەوتن هەبێت، جووڵەی سیاسیی یەکێتیانە و نەخشەی سەرکەوتوو و هەڵمەتی قارەمانانەی یەکێتیانە دەبیندرێت، لە نزیک هەر تۆمارێکی پڕ ئازاری گەلی کورد، تۆڵەی یەکێتیانە تۆمارکراوە، نموونەکان زۆر و زەوەندن. 

ئەگەر بە بەراوردکارییەوە سەرنج بدەیتە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و کێشە و ململانێکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عیراق، بەریەککەوتنی سیاسی و ترازان و کێشەی نێوان هێزە کوردییەکان، چوواندنێک بکەین لەنێوان رابردوو و ئێستادا، راستەهێڵی هەڵوێست و سیاسەتی یەکێتی بەڕوونی دیارە، لەیەک کاتدا راستگۆیانە و ئازایانە دێتە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ سەندنی ماف و دەچێتە مەیدان بەبێ خۆڕادەستکردن. زمانی یەکێتی لەسەردەمی مام جەلال و لەسەردەمی سەرۆک بافڵدا یەک زمانە، لەیەک کاتدا هەم تووند تووند بۆ وەستانەوە و بەرەنگاری، هەم هێمن و میهرەبان و لێبوردەیی بۆ ئاشتی و رێککەوتن، بەکورتی و کوردی:

چەک، قەڵەم، دووانەی خەباتی هاوژینم
 لە چاویاندا رێی ئازادیم دەبینم

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan