گێتی
خامنه‌یی دانوستانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ره‌تكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
![خامنه‌یی دانوستانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ره‌تكرده‌وه](/uploads/article/thumbnail/42354/slider_xamnaaii.jpg)
مه‌ودا میدیا-
رێبه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هیچ كێشه‌یه‌كى ئێران چاره‌سه‌ر ناكات.
ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند "دانوستان لەگەڵ ئەمه‌ریکا زیرەکانە و ژیرانە و شەرەفمەندانە نییە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات نییە".
وتیشى "لە ساڵانی نەوەدەکاندا نزیکەی دوو ساڵ لەگەڵ ئەمه‌ریکا و چەند وڵاتێک دانوستاندنمان کرد، پەیماننامەیەک دروستبوو، بەڵام ئەمه‌ریکییەکان کاریان لەسەر ئەو پەیماننامەیە نەکرد و کەسی دەسەڵاتداریش پەیمانەکەی دڕاند و کارێکی نەکرد".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پێویستە بە دروستی لەم بابەتە تێبگەین، مەهێڵن وا پیشانمان بدەن کە ئەگەر لەگەڵ ئەو حکومەتە لەسەر مێزی دانوستان دابنیشین ئەم کێشەیە یان ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت، نەخێر، هیچ کێشەیەک بە دانوستان لەگەڵ ئەمه‌ریکا چارەسەر نابێت، چونكه ئه‌زمونمان هه‌یه له‌گه‌ڵیان".
ع
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/122/resized_resized_%D9%A7.png)
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)