کوردستانی

مامۆستایانی ناڕازیی هۆشداریی دەدەنە بەرپرسان

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانی ناڕازیی هۆشداریی دەدەنە بەرپرسان
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2025/2/8، مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە سلێمانی پێدەنێتە رۆژی 12هەمین و ئەنجومەنەکەش هۆشداریی لە سەلامەتی گیانی هاوپیشەکانیان دەدەنە دەسەڵاتدارانی هەرێم.

عوسمان گوڵپی، وتەبێژی خێوەتگەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی پشکنینە پزیشکییەکان گیانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو کەوتووەتە مەترسییەوە و بەرپرسانی حکومەتیش لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو بەرپرسیارن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەرپرسانی حکومەتی هەرێم زۆر بێباکن بەرانبەر هاوڵاتییانی کوردستان و باکیان بە قووت و ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەران نییە، ئەمەش سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە بێ بایەخ سەیرکردنی دەنگی ناڕازیی لووتکەی بچوکی حکومڕانیانە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردووشدا حکومەتێکی شکستخوادوو ئیدارەی خەڵک و هەرێمەکەی داوە".

ئەوەشی خستەڕوو "مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بەرپرسیارن لە گیانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو کە تاوەکو ئێستا لە مانگرتووەکانیان نەپرسیوەتەوەو وەڵامی داواکارییەکانیان نەداوەتەوە، رەخنەی زۆریان لە قوباد تاڵەبانییە بەتایبەت وەک شەخس نا بەڵکو وەک جێگری سەرۆکی حکومەت و بەرپرسی یەکەمی ئەم زۆنە کە تاوەکو ئێستا سەردانی مانگرتووەکانی نەکردووە".

باسی لەوەشکرد "داوا لە تەواوی چین و توێژەکان دەکەن سەردانی خێوەتگەی مانگرتووان بکەن و پشتیوانیان لێبکەن، چونکە ئەوان داوای مافی خوراوی هەمووان دەکەن، بۆیە تکا لە تەواوی چین و توێژەکان دەکەن رێگە نەدەن دەرگا بە رووی خەباتی مەدەنیدا دابخرێت تاوەکو رۆڵەکانی ئەم هەرێمە نەبنە قوربانی دەسەڵاتێکی شکستخوارد و تووندوتیژ".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال