ئابووری

هەواڵێکی ناخۆش بەم خانەنشینانە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی ناخۆش بەم خانەنشینانە دەدرێت
مەودا میدیا-

په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌ پەرلەمانی عیراق هۆشداریی له‌باره‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینانه‌وه‌ دەدات، ئاشکرای دەکات مووچەی هاوتاکراوی خانەنشینانی هەرێم لەمانگی دوودا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.

سۆران عومه‌ر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "مووچەی خانەنشینان لە مانگی دوو گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، رەنگە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا هەڵبوەشێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "وەزارەتی دارایی عیراق دەڵێت هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی لە دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵیەوە جێبەجێ دەکرێت واتە لە 2022/11/23، بەدواوە، ئەوەی پێشتر هەرێم مووچەکەی هاوتا کردبوو هەڵدەوەشێتەوەو دەیانەوێ پارەکەشیان لێ وەربگرنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەمە ناحەقییە بەرانبەر بە خانەنشیننان و لە هەوڵدان یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق بەسەر هەموو خانەنشینان دا جێبەجێ بکرێت نەک تەنها ئەوانەی لە دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی خانەنشین بوون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan