کوردستانی

هۆشیار عه‌بدوڵڵا: مه‌سرور كوا ده‌زانێ ده‌وڵه‌تدارى بكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشیار عه‌بدوڵڵا: مه‌سرور كوا ده‌زانێ ده‌وڵه‌تدارى بكات

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، پارتى هه‌موو شوێنه‌كانى هه‌ولێرى فرۆشتووه‌ به‌ خه‌ڵكى عه‌ره‌ب و هه‌ولێرییه‌كان له‌ناو هه‌ولێر خۆیان به‌نامۆ ده‌بینن.

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق، دەڵێت "پارتی باشترین شوێنەکانی هەولێری فرۆشتووە بە خەڵکی عەرەب، دیمۆگرافیای شارەکەی بەتەواوی گۆڕیوە و خەریکە خەڵکی رەسەنی هەولێر بە شارەکەی خۆیان نامۆ دەبن لەبەر خەڵکی هاوردەکراو، کەچی باسی ئەوە دەکەن گوایە عەرەبێکی خانەنشین لەناو خۆپیشاندەرانی دێگەڵەن بۆیە رێگری لێدەکەن".

وتیشى "ئەوەی لە هەولێر هەم میوانە و هەم ڕەزاگران، ئەوانەن کە هێشتا بە شەرعیەتی دەبابەکانی سەدام و بەعس حوکم دەکەن نەک بە خۆشەویستی و پشتیوانی خەڵکی ئەو شارە، ئەوانەی هەڵبژاردن نییە ساختەکاری فراوان نەکەن بۆ ئەوەی دەنگ و ئیرادەی هەولێرییەکان ساختە بکەن، چەک و پارەی دزراو نەبێت سەنگی راستەقینەی ئێوە روون و ئاشکرایە و گەلێک لە ڕەزای گرانی خۆتان و سیاسەتەکانتان بێزارە و لێتان رادەکا".

ئاماژە بەوەش دەکات "خێمەکەی مانگرتووان وایکرد قوڵتر لەوە تێبگەین، مەسرور بارزانی پاش زیاتر لە شەش ساڵ لە سەرۆکایەتی حکومەت، جارێکیتر ئەوەی تۆخکردەوە کە نە دەبێتە پیاوی دەوڵەت و نە دەتوانێ ئەو فەزا حزبییە بەرتەسک و خێڵەکییە تێپەڕێنێ، یەعنی سەخت دەبوو بۆ مەسرور بارزانی و وتەبێژ و میدیاکەی لانیکەم بەهەمان زمانی نەزهەت حالی بەرامبەر مانگرتووان بدوێن".

ع
Qaiwan
Qaiwan