کوردستانی
ئەمشەو شەوی بەراتە
مەودا میدیا - سلێمانی |
![ئەمشەو شەوی بەراتە](/uploads/article/thumbnail/42460/slider_c60de23e-202732021_saman-7.jpg)
مەودا میدیا-
هەموو ساڵێک لە ناوەڕاستی مانگی شەعبان 14 لەسەر 15ی هەمان مانگ، شەوی بەراتە، شەوی بەرات وەک ئاماژەیەکە بۆ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز کە 15 رۆژ پێش تەواوبوونی مانگی شەعبانە.
بەرات یان ناوەڕاستی شەعبان بریتییە لە شەوی 14ی شەعبان بۆ بەرەبەیانی رۆژی 15ی شەعبان و گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لای بەشێک لە موسڵمان، لە کوردستانیش ئەم یادەدەکرێتەوە و منداڵان لەم شەوەدا دەگەڕێن بەنێو ماڵەکان بۆ کۆکردنەوەی شیرینی و نوقڵ.
ئەوەی گرنگە لای موسڵمانان، لە شەوی بەراتدا، قیبلەی موسڵمان گۆڕدرا لە قودسەوە بۆ شاری مەککە.
عوسمان محەمەد، مامۆستای ئایینی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو پێنجشەممە لەسەر هەینی، شەوی بەراتە".
وتیشی "مێژووی بەرزڕاگرتنی شەوی بەرات لە ناو کورددا بۆ 700 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە".
بەرات لە هەریەكە لە وڵاتانی ئێران و عیراق و میسر و بەحرەین یاد دەكرێتەوە، لە كوردستانیش وەك وڵاتێكی مسوڵمان یادی بەرات دەكرێتەوە، باوك و باپیرانی ئێمە ئەم رەحمەتی خوای گەورەیان قۆستۆتەوە و لە ئێواەرەكەیدا خواردنی تایبەتیان ئامادە كردوە و قورئانیان خوێندووە و منداڵانیش بە ماڵاندا گەڕاون و شیرینیان وەرگرتووە و ئەم شێوازەی ئێستای وەرگرتووە.
بەرات لە باشوری كوردستان زیاتر لە شاری سلێمانی گرنگی پێدەدرێت و بۆتە بۆنەیەكی دیاری شارەكە و نوسەران و شاعیران و گەورە پیاوان ئاماژە بەوە دەكەن كە لە دێر زەمانەوە یادی بەرات كراوەتەوە و ئاهەنگیان بۆ گێراوە.
ع
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/122/resized_resized_%D9%A7.png)
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)