ستایڵی نوێ

هـونەرمەندان بەرێگەی ئۆنلاین کونسێرت دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هـونەرمەندان بەرێگەی ئۆنلاین کونسێرت دەکەن
مەودا میدیا- سۆما خالید

 هونەرمەندێکی ناوداری موزیکژەن و ئاوازدانەری یۆنانی رایدەگەیەنێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کونسێرتەکەم بەرێگەی ئۆنلاین بەرێوەچوو.

یانیس کەریسومالیس، هونەرمەندێکی ناوداری موزیکژەن و ئاوازدانەری یۆنانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان رایگەیاند "بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کونسێرتەکەم بەرێگەی ئونڵاین بەرێوەچوو کە پێشتر ئامادەکاریم بۆکردبوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "کونسێرتەکەم بەکاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کانادا لە رێگەی ماڵپەر، یوتوب و فەیسبوک بڵاوکرایەوە". 

ئەمەش لەکاتێکدایە، راندرە بوچلی، هونەرمەندی ناوداری ئیتاڵی لە کەنیسەی میلان دوور لە قەرەباڵغی ئەنجامدا، کە لەماوەی 24کاتژمێر 32 ملیۆن بینەری هەبوو.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد