کوردستانی
ئاسایشى سلێمانى ههشت كهسه خراپهكهى دهستگیركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ههشت تۆمەتباری خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوكردهوه.
دهقى راگهیهندراوهكه..
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، بەبڕیاری بەڕێز داواکاری گشتی ( ٨ )تۆمەتباری خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی دەستگیرکرد، تۆمەتباران لەڕێگەی گرتە ڤیدیۆیی و لایڤەکانیان بابەتی نەشیاویان بڵاوکردوەتەوە و کاریگەری نەرێنییان لەسەر تاک و خێزانەکان هەبووە.
لەسەر داوای هاوڵاتییان بۆ زیاتر پاراستنی بەها کۆمەڵاتییەکان، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی شوێن و ناسنامەی ئەو تۆمەتبارانەی کە لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگرتە ڤیدیۆیی و لایڤەکانیاندا ڕەفتاری دوور لە نەریت و ڕەوشتی کۆمەڵایەتییان بڵاودەکردەوە دەستگیرکران و ڕووبەڕوی یاسا کرانەوە.
لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، دەزگای ئاسایشی هەرێم بەپێی یاسا و بەبڕیاری دادوەر ڕووبەڕوی خراپ بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتەوە و لەپێناو تێکنەدانی شیرازەی کۆمەڵگا.
ع
بیروڕا



