ئەدەب و هونەر
دەرهێنەرێکی ناوداری ئێران کۆچی دواییکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا_سـۆما خالید
سام شایقی کوڕی دەرهێنەری سینەمایی ئێران رایدەگەیەنێت، سیامەک شایەقی دەرهێنەری سینەمایی لە تەمەنی 65 ساڵی کۆچی دواییکرد.
بە پێی سەرچاوە فەرمییەکانی ئێران، سام شایقی، کوڕی دەرهێنەری سینەمایی ئێران رایگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی نیسان، سیامەک شایەقی، دەرهێنەری سینمایی لە تەمەنی 65 ساڵی بەهۆی نەخۆشی شیرپەنجە لە ئێران کۆچی دواییکرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە "باوکم ماوەی چەند رۆژ لەژێر چاودێری پزیشکیدابوو بۆ چارەسەر وەرگرتن، بەڵام بۆدواجار ماڵێاوای لێکردین و لە بەهەشتی زەهرا لەبەشی هونەرمەندان بەخاک سپێردرا".
ناوبراو دەرهێنانی بۆ چەندین فلیم كردووە و بە ناوەكانی، خواب زمستانی، (خەوی زستان) و ماە در جنگل، (مانگ لە دارستان) وخانە دوست اینجاست، ( ماڵی هاورێ لێرەیە) و باغ فردوس در جنگل، (باغی فیردەوس لە دارستان) و، ستاره و الماس (ئەستێرە و ئەڵماس).