عیراقی

ئێران... پشتیوانى خه‌ڵكى عیراقین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران... پشتیوانى خه‌ڵكى عیراقین


مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، هه‌مووكات پشتیوانى خه‌ڵكى عیراق بووین، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كاره‌ نایاساییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ وڵاته‌كه‌.

عه‌باس عیراقچی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند "ئێمە پابەندی بەڵێنەکانی خۆمانین بە دەوڵەتی عیراق بە مەبەستی پووچەڵکردنەوەی هەوڵە نایاساییەکانی ئەمه‌ریکا له‌و وڵاته‌".

وتیشى "زۆر جێگای داخە کە دەوڵەتی ئەمه‌ریکا بڕیاری داوە کە خەڵکی بێ تاوانی عیڕاق بێبەری بکات لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لەوانە کارەبا، بەتایبەتی لە سەروبەندی هاتنی مانگە گەرمەکانی ساڵ".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێمە لە پشتیوانى خەڵکی عیراقین و پابەندی بەڵێنەکانی خۆمانین بۆ عیراقییه‌كان بۆ هاوکاری لە بواری پووچەڵکردنەوەی هەوڵە نایاساییەکانی ئەمه‌ریکا".

ع

Qaiwan
Qaiwan