عیراقی
هۆشداری دەدرێت بە سوپای عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندام پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی نشتیمانی کوردستان رایدەگەیەنێیت هوشداریمان بە حکومەتی عیراق داوە لە خراپی دۆخی ئەمنی قەزای داقوق و حەوزی حەمرین ئاماژەیان بەوەشکردووە پێویستە پەلە بکرێت لە دروستکردنی ژووری ھاوبەشی ئۆپراسیۆنەکان لەنێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عیراق.
ئەڵماس فازڵ، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی نشتیمانی کوردستان سەبارەت بە جموجۆڵەکانی تیرۆریستانی داعش لە سنووری قەزای داقوق و حەوزی حەمرین و ناوچەدابڕێندراوەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "هوشداریمان بە حکومەتی عیراق لە خراپی دۆخی ئەمنی سنورەکە داوە، کە پێویستە بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە و ھاوپەیمانانی دژ بەداعش، ھەنگاوی کرداری بگرێتەبەر بۆ ئەوەی مەترسی لە سنوری داقوق و کەرکوک دووربخاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و نەھێشتنی مەترسیەکانی پێویستە پەلە بکرێیت لە دروستکردنی ژووری ھاوبەشی ئۆپراسیۆنەکان لەنێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عیراق، پاشان ھێزی پێشمەرگە چەندین ساڵ لە سنوورەکە بوونە و شارەزای جوگرافیا و شەڕی دژ بەداعشن و ئەزمونی سەرکەوتنی داعشیان ھەیە بۆیە قورسە بەبێ ئەو ھێزە بتوانرێیت تەواوی سنورەکە کۆنترۆڵ بکریت و مەترسیەکانی تیرۆریستان دووربخرێتەوە"
ئەڵماس فازڵ ئەوەشی خستەروو "پێویستە ھەرێمی کوردستان لە دانوستاندنەکانییدا بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق، بابەتی ئاسایکردنەوەی دۆخی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان و دۆخی ئەمنی سنوورەکە و بەشداریکردنی ھێزی پێشمەرگە لە پاراستنی سنورەکە لە ئەولەیەتی داوکارییەکانیان بێیت".