گێتی

دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا سودى نییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا سودى نییه‌

مه‌ودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، ئەوەی کە دەڵێین دانوستان لەگەڵ ئەمه‌ریکا بێ‌ ئاکامە، دەگەڕێتەوە بۆ مێژوو، ئەزموون و پێشینەیەک و دەزانین بەو هەلومەرجە، ناکرێ لەگەڵ ئەمه‌ریکادا دانوستان بکەین.

عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند "ئەوەی کە دەڵێین دانوستان لەگەڵ ئەمه‌ریکا بێ‌ ئاکامە، دەگەڕێتەوە بۆ مێژوو، ئەزموون، له‌ رابردوو ئه‌و ئه‌زموونه‌مان تاقیكردووه‌ته‌وه‌ و رونه‌ بێ سوده‌".

وتیشى "دەکرێت بە هەندێک دەستێوەردانەوە دووبارە بەهرە لە هەندێک باس و رێكکەوتن بکرێت".

له‌ دوو هه‌فته‌ى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌ رێگه‌ى ئیماراته‌وه‌ نامه‌یه‌كى بۆ عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران نارد و باسى له‌ رێككه‌وتن یان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى كردبوو.

ع
Qaiwan
Qaiwan