ئابووری

نرخى مریشك زیاتر گرانبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى مریشك زیاتر گرانبوو

مه‌ودا میدیا-

جارێكى تر نرخى گۆشتى مریشك له‌ بازاڕه‌كاندا گرانبوو، هۆكاره‌كه‌شى بۆ زۆرى خواست ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن هاوڵاتییان و نزیكبوونه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زان.

رێژین قادر، مریشكفرۆش به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى مریشك به‌راورد به‌ هه‌فته‌ى رابردوو گرانتربووه‌ و یه‌ك كیلۆ به‌ 3550 دینار به‌ ده‌ستى هاوڵاتییان ده‌گات".

وتیشى "گرانبوونى نرخى مریشك بۆ زۆرى خواست ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، مادام خواست له‌سه‌ر مریشك هه‌یه‌، نرخه‌كه‌شى گرانده‌بێت".

پێشبینى ده‌كرێت له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زان، نرخى مریشكیش زیاتر گرانبێت و بۆ نزیكى چوار هه‌زار بۆ یه‌ك كیلۆ گرانتربێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan