جیهانی

ئەفغانستان كەوتە حاڵەتی مەترسیدارەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەفغانستان كەوتە حاڵەتی مەترسیدارەوە

مەودا میدیا_سۆما خالید

وەزیری تەندروستی ئەفغانستان رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24کاتژمێری رابردوو 66کەس هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون، زەنگی مەترسیداریش لێدراوە.

وەحید مایار، وەزیری تەندروستی ئەفغانستان رایگەیاند "لە ماوەی 24کاتژمێردا  پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ 465 کەس کراوە کە 66کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەبوون".

وتیشی "کۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتوتە 906کەس، 30کەس گیانیان لەدەستداوە و  99کەسیش چارەسەریان وەرگرتوە".

بەرپرسانی تەندروستی و حكومی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە "وڵات لە مەترسیدایە و پێویستە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن و خۆیان بپارێزن".

Qaiwan
Qaiwan