کوردستانی
فۆڕمى ئه‌لیكترۆنيى به‌شه‌خۆراك ده‌ستپێده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له رۆژانى داهاتوو، پرۆسه‌ى تۆماركردنى ئه‌لیكترۆنيى فۆڕمى به‌شه‌خۆراك ده‌ستپێده‌كات و هاوڵاتییانیش ئاگادارده‌كرێنه‌وه.
ئاراس محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى پسوڵه‌ى خۆراكى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "تا ئێستا كاركردن به تۆمارى ئه‌لیكترۆنيى بۆ پسوڵه‌ى خۆراك ده‌ستیپێنه‌كردووه و چاوه‌ڕێى به‌غداین".
وتیشى "هه‌ركات كرایه‌وه، ئه‌وكات هاوڵاتییان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌و رێگه‌وه كاره‌كانیان بكه‌ن".
پرۆسه‌ى به ئه‌لیكترۆنى فۆڕمى به‌شه‌خۆراك هه‌موو هاوڵاتییان ده‌گرێته‌وه به‌تایبه‌ت بۆ تۆماركردن و كوژاندنه‌وه یان هه‌ر كارێكى تر تایبه‌ت به پسوڵه‌ى خۆراك و له رێگه‌ى مۆبایله‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
ع
بیروڕا



