جیهانی
پەكەكە لە ناو خاكى توركیا گورزێكی وەشاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیاكانی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاویانكردەوە، لە دوو چالاكیدا كە هێزەكانیان ئەنجامیانداوە سێ چەكداری توركیا كوژراون.
هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە شاری ماردینی توركیا چالاكییەكیان ئەنجامداوە و بەهۆیەوە سێ چەكداری توركیا كوژراون و یەكێك لە چالاكییەكانیش لە ناوچەیەكی سەر بە دهۆك بووە بە ناوی حەفتانین.
هەفتەی رابردووتر لە ناوچەیەكی باكوری كوردستان، هێزەكانی پەكەكە چالاكییەكیان ئەنجامدابوو بەهۆیەوە پێنج چەكداری توركیایان كوشت.
ماوەی هەفتەیەكیشە فڕۆكەكانی توركیا لە سنوری زینی وەرتێ و دهۆك بۆردومانی بارەگانی پەكەكە دەكەن و چەند رۆژی رابردووش لە بۆردومانێكدا پێنج گەریلای پەكەكە كوژران.