کوردستانی

پێدانی ئاوی بۆری بە ماڵان زیاد دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێدانی ئاوی بۆری بە ماڵان زیاد دەكرێت


مەودا میدیا-
بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین و زیادبوونی پێویستی هاوڵاتییان بە ئاو، لە شاری كەلار و دەوروبەری پێدانی ئاوی بۆری بە ماڵان زیاد دەكرێت. 

سالار عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، كەلار یەكێكە لەو شارانەی كە كەمترین گرفتی دابەشكردنی ئاوی هەیە، بۆیە تا ئێستا لە وەرزی هاوین و گەرمادا رووبەڕووی گرفت نەبوونەتەوە". 

وتیشی"بەهۆی سرووشتی ناوچەكە و كەشی گەرمای زۆری هاوینەوە دانیشتووانی ناوچەكە ساڵانە لەو وەرزەدا پێویستی زیاتریان بە ئاو هەیە، بۆیە لەگەڵ هاتنی وەزری هاوین و گەرما پێدانی ئاوی بۆری بە ماڵان زیاتر دەكەن". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"لە هەندێك شوێنی سنورەكە وا پێویست دەكات رۆژانە لە جارێك زیاتر ئاو بە هاوڵاتییان بدرێت". 
ئ پ   


Qaiwan
Qaiwan