گێتی
غه‌ززه رووبه‌ڕووى قات و قڕى بووه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی جارێكی تر نیگه‌رانی خۆی له برسێتی كه‌رتی غه‌ززه و نه‌بوونی خۆراكی پێویست بۆ هاوڵاتییان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، له‌ئێستادا دانیشتوان ناتوانن ئاوی پاك به‌ده‌ست بهێنن.
مارگریت هاریس، وته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی رایگه‌یاند "كه‌مییه‌كی زۆر له پێداویستیی پزیشكی و ده‌رمان له كه‌رتی غه‌ززه هه‌یه، ئێمه‌ش كارده‌كه‌ین بۆ هێنانی هاوكاریی پزیشكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بریندارانه‌ی له بۆردوومانی به‌رده‌وامی غه‌ززه‌دا برینداربوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "زۆرجار مۆڵه‌ت وه‌رناگرین بۆ هێنانی هاوكاریی پزیشكی بۆ ناو كه‌رتی غه‌ززه و رێگه به تیمه‌كانمان نادرێت".
وتیشى "نیگه‌رانن له‌و برسێتیه‌ی كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نى له كه‌رتی غه‌ززه به تایبه‌ت منداڵان توشی ده‌بن، جگه له‌وه‌ش له‌ئێستادا دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه ناتوانن ئاوی پاك به‌ده‌ستبهێنن".
ع
بیروڕا



